ژمارهی قوربانیانی ئهو تهقینهوهیهی له كاتی نیشتنهوهی فڕۆكهی ئهندامانی كابینهی نوێی یهمهن له فڕۆكهخانهی عهدهن روویدا، بهرزبوهوه.
دوو تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی عەدەن لە باشووری یەمەن روویاندا و بەهۆیانەوە ژمارەیەک کوژراو و بریندار کەوتنەوە، تەقینەوەکانیش لەکاتی گەیشتنی فڕۆکەی تایبەت بە ئەندامانی حکومەتە نوێیەکەی یەمەن بووە بۆ فڕۆکەخانەکە.
بەهۆی ئەو دوو تەقینەوەیەوە، تاوەکو ئێستا وەکو هەندێک سەرچاوە باسی لێوە دەکەن، 16 کەس کوژراون، پهنجا كهسی دیكهش برینداربوون هاوکات لەگەڵ هەردوو تەقینەوەکە گولـلەی هاوەن ئاراستەی فڕۆکەخانەکە کراون.
تەقینەوەکان باڵەخانەی سەرەکیی فڕۆکەخانەکە و رێڕەوی سەرەکیی فڕۆکەکانیان کردوونەتە ئامانج.
بەگوێرەی زانیارییەکان هیچکام لە ئەندامانی حکومەتە نوێیەکەی یەمەن زیانیان بەرنەکەوتووە.
ئەو فڕۆکەیەی هەڵگری ئەندامانی حکومەتە نوێیەکەی یەمەن بوو، لە سعودییەوە چووبووە فڕۆکەخانەکە، ئەوەش لەدوای دوو رۆژ دێت لە سوێندخواردنی یاسایی لەبەردەم عەبد رەبە مەنسوور هادی، سەرۆکی دانپێدانراوی یەمەن.
بڕیار وابووە ئەمڕۆ حکومەتی نوێی یەمەن بە سەرۆکایەتی مەعین عەبدولمەلیک، سەرۆکوەزیرانی یەمەن دەستی بە کارەکانی بکردایە؛ تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێك بە فەرمی بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکان رانەگەیاندووە، هەرچەندە حکومەتی یەمەن چەکدارە حوسییەکان بە بەرپرس دەزانێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.