سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق وادەی لێپرسینەوەی لە وەزیری دارایی دیاریکرد.
ئەمیندارێتیی پەرلەمانی عێراق نووسراوێکی بۆ د. عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق کردووە، تێیدا مانگی کانوونی دووەمی ساڵی دوو هه‌زار و بیست و یه‌كی بۆ لێپرسینەوەی دیاریکردووە، لێپرسینەوەکە لەلایەن پەرلەمانتار یوسف کیلابی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی دەکرێت.
لە نووسراوەکەدا هاتووە، بەهۆی بوونی مەرجی دەستووری و یاسایی لە داواکەدا، بەپێی ماددەی ( شه‌ست و یه‌ك/حه‌وت/جیم) له ده‌ستوور و مادده‌ی سی و یه‌ك له یاسای په‌رله‌مانی عێراق ژماره سێزده‌ی ساڵی دوو هه‌زار و هه‌ژده، پرسیارەکان و ئەو خاڵانەتان بۆ رەوانە دەکەن کە وەزیری دارایی لێپرسینەوەی لەسەر دەکرێت.
ئه‌م دانیشتنه دوای ئه‌وه دێت كه لەسەر دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی و چەند پرسێکی دیکە، سه‌د و چل و پێنج پەرلەمانتار بەمەبەستی بانگهێشتکردن و لێپرسینەوە لە سەرۆکوەزیران، وەزیری دارایی، وەزیری پلادانان و پارێزگاری بانکی ناوەندیی واژۆیان کۆکردوته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.