دوای ئەوەی شەوی رابردوو عەقیدێکی خانەنشینی پێشمەرگە لە شاری سلێمانی لەبەردەم ماڵەكەی خۆی كوژرا، بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تایبەت بەکوردستان تیڤی پێی راگهیاند: ئەمڕۆ ئەو كەسەی شەوی رابردوو لە شاری سلێمانی عەقیدێكی خانەنشینی كوشت، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیركراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.
پۆلیسی سلێمانی دهڵێت لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەست گیرا بەسەر ئۆتۆمبێل و چەکی تۆمەتبارەکەدا. تۆمەتباری روداوەكە كوڕی كوژراوەكەیەو ناوی (ك،ك،ئ)و لەدایکبووی 1991یە، لەلێکۆڵینەوەسەرەتاییەکاندا تۆمەتبار دانی بەوەدا ناوە کە بەھۆی بوونی کێشەی خێزانییەوە تاوانەکەی ئەنجامداوە.
شهوی رابردوو نەقیب سەرکەوت ئەحمەد بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانى پۆلیسی پارێزگاى سلێمانى له لێدوانێكی بۆ میدیاكان ڕایگەیاند: هێرش کرایە سەر ماڵى ئەفسەرێکى خانەشینى پێشمەرگە لە گەڕەکى قڕگەى شارى سلێمانى و بە گولە بریندارکرا، دوای گەیاندنی عەقیدەكە بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.