سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگه‌یاند: كۆنتڕۆڵكردنی سنوورەكان بنچینەی پاراستنی ئاسایش و ئارامییە.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتەیەکدا لە کۆنگرەی ساڵانەی فەرماندەیی ئۆپه‌راسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند: دەستکەوتەکانی ساڵی (2020) جێگەی شانازییە، چونکە ساڵی لەناوبردنی تەواوەتی داعش و لەکارخستنی چالاکییەکانیان بوو، ساڵی 2021 داهاتووش دەبێت لەڕووی ئەمنییەوە کارەکان باشتر بن.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گوتیشی: كۆنتڕۆڵكردنی سنووره‌كان، ده‌رگای سه‌ره‌كییه بۆ ده‌ستبه‌ركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری و داوای له سه‌ركرده ئه‌منییه‌كان كرد چاویان له ده‌ستكه‌وتی شه‌خسی نه‌بێت، به‌ڵكو ته‌نها كار بۆ پاراستنی گه‌لی عێراق بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك بكه‌ن وه‌كو چاوی خۆتان بپارێزن.
سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتووش، مسته‌فا کازمی باسى لە هەڵبژاردنى پێشوەختەى ئەنجومەنى نوێنەران کرد کە بڕیارە لە حوزه‌یرانی (2021) ئەنجام بدرێت و رایگه‌یاند: لەسەر هەمووان پێویستە ژینگەیەکى ئارام پارێزراو بۆ هەڵبژاردنەکە و بەڕێوەچوونى پڕۆسەکە فەراهەم بکەن.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق داوای له وه‌زیره‌كان و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت كرد هاوكاریی فه‌رمانده‌یی پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان بكه‌ن تا بتوانن به‌سه‌ر تیرۆردا سه‌ركه‌وتوو بن و شكۆ بۆ ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێننه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.