ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، تیرۆریستێكی خۆكوژی داعشیان له پارێزگای دیاله رۆژھه‌ڵاتی عێراق كوشت و تیرۆریستێكی دیكه‌شیان ده‌ستگیركرد.
ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، تیرۆریستێكی خۆكوژی داعشیان له پارێزگای دیاله رۆژھه‌ڵاتی عێراق كوشت و تیرۆریستێكی دیكه‌شیان ده‌ستگیركرد.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی ھه‌واڵگرییدا پشت به‌ستن به داناپێدانانهكانی تیرۆریستێك كه پێشتر ده‌ستگیركراوه، ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له دیاله، تیرۆریستێكی خۆكوژیان كه پشتێنه‌یه‌كی بۆمبڕێژكراوی لهخۆبهستبوو له ناوچه‌ی به‌زل رۆژھه‌ڵاتی شاری باقووبه سه‌نته‌ری پارێزگای دیاله كوشتووه.
به‌پێی راگهیهنراوهكه تیرۆریسته كوژراوه‌كه به نیازبوو له میانی ئاھه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵدا له قه‌زای باقووبه، خۆی بته‌قێنێته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه ھه‌روه‌ھا ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی، تیرۆریستێكی دیكه‌شیان له دیاله ده‌ستگیركردووه.
باس لهوهشكراوه تیرۆریسته ده‌ستگیركراوه‌كه له‌به‌ناو خۆكوژانی داعش چه‌كداربووه و پێشتر به‌رپرسی ئه‌و گرووپه كوژراوه و ھه‌شت ئهندامشیان ده‌ستگیركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.