وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، پلانی ئه‌منی تایبه‌ت به شه‌وی سه‌ری ساڵ راگه‌یاند و جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی ته‌ندروستیی و سه‌لامه‌تی نیشتمانیی بۆ شه‌وی سه‌ری ساڵ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه لیوا خالید مه‌حننا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ناوخۆ له میانی ئه‌و پلانه ئه‌منییه‌ی كه تایبه‌ت به شه‌وی سه‌ری ساڵ دایناوه، بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی ته‌ندروستیی و سه‌لامه‌تی نیشتمانیی بۆ شه‌وی سه‌ری ساڵ جێبه‌جێ ده‌كات و گوتی: "رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌گرینه‌به‌ر كه رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی شه‌وی سه‌ری ساڵ پێشێل ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.