Erbil 21°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:19

فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران هێرشێکی توندی کرده‌ سعوودیه‌

کوردستان TV
100%

ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ هێرشێكی توندی كرده‌ سعوودیه‌.

فه‌رمانده‌ی  فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئێران له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراوی په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاندووه‌: سعوودیه‌ له‌ ئه‌نجامی وابه‌سته‌یی به‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، له‌ژێر سێبه‌ری زه‌لیلیدا ده‌ژی.

هه‌روه‌ها ئیسماعیل قائانی،جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دا زۆری نه‌ماوه‌.

فه‌رمانده‌ی  فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئێران گوتیشی: پێویسته‌ تۆڵه‌ی تیرۆركردنی قاسم سوله‌یمانی بكرێته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر /سپۆتنیك

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.