Erbil 30°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:28

یەکەم فڕۆکەوانی ئافرەتی کورد لە عێراق کە فڕۆکەی بۆوینگ ٧٣٧ لێبوخڕێت بناسه‌

یەکەم گەشتی بۆ قاهیرە بوو
کوردستان TV
100%

وەرتێ ئەبوبەکر علی، یەکەم فڕۆکەوانی ئافرەتی کوردە لە عێراق کە فڕۆکەی بۆوینگ ٧٣٧ لێبوخڕێت.
 وەرتێ لە ساڵی ٢٠١٥ بڕوانامەی لە فڕۆکەوانی شارستانی دانیمارک بەدەسهێناوە، لە کۆلێژی ئێیەر تاکسی بۆ خوێندنی فڕۆکەوانی فڕۆکەخانە. وەرتێ ساڵی ١٩٩١ لە پارێزگای سلێمانی لە دایک بووە. 
وەرتێ ٢٣ ساڵی ژیانی لە دانیمارک بەسەر بردووە کاتێک خۆی و خێزانەکەی لە سەرەتای ٩٠ەکان کوردستانیان جێهێشت و مافی پەنابەریان لە دانیمارک وەرگرت. 
باوکی وەرتێ پیشمەرگە بوو. وەرتێ هەر لە منداڵیەوە خەونی ئەوەی هەبوو کە فڕۆکە لێبخوڕێت، وە بوو بە یەکەم ئافرەت لە هەرێمی کوردستان و عێراق کە ڕیگەپێدانی لێخووڕینی فڕۆکەی قەبارە گەورە بەدەست بێنێت. 
دوای ماوەیەکی کورت، هێلی فڕۆکەوانی عێراقی دایمەزراند و ئێستا فڕۆکەی نیشتیمانی عێراقی لێدەخووڕێت. 
یەکەم گەشتی بۆ قاهیرە بوو. بێگومان، ئەم سەرکەوتنەی وەرتێ هانی ئافرەتانی تری کورد دەدات بۆ شوێنکەوتنی هەمان ئەو ڕێگا ئالێنگاریە.

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.