بەڕێوەبەری گشت و گوزاری سۆران رایگەیاند: پلانی ئەوەمان هەبوو لە چەند شوێنێكی دەڤەری سۆران ئاهەنگی سەری ساڵ ساز
بكەین، بەڵام بەهۆی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ و بۆ خۆپارێزی و رێگری كردن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەمووی هەڵوەشایەوە.
بارزان محەمەد، زیاتر گووتی" پێشبنی دەكەین بۆ رۆژەكانی سەری ساڵ 5 هەزار كەس سەردانی سۆران بكەن و لە ژمارەیەش نزیكەی 2 هەزار كەسیان دەمێننەوە".
روونیكردەوە" ئێستا تەواوی شوێنە گەشتیارییەكان و هوتێل و موتێلەكان گیراون، بەڵام ناتوانین هیچ ئاهەنگێك یا كۆبوونەوەیەك رێكبخەین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.