ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی به‌شی یه‌كه‌می ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی چینی هێناوه، گه‌یشته توركیا
له‌مباریه‌وه فه‌خره‌ددین كۆجا، وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا رایگه‌یاند: هه‌ر له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی تاقیكردنه‌وه‌كان، به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی گه‌ل، به‌رنامه‌ی ڤاكسیندان ئه‌نجام ده‌درێت.
شایانی باسه فڕۆكه‌ی جۆری "Boeing 777"ی سه‌ربه هێڵی ئاسمانیی توركی كه ڤاكسینی هه‌ڵگرتبوو، كاتژمێر ٠٥:٤٤ی ئه‌مڕۆ له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبۆغا له ئه‌نقه‌ره، نیشته‌وه.
فڕۆكه‌كه كه كاتژمێر ١٩:٥٠ی دوێنێ به كاتی ناوخۆی توركیا له په‌كینی پایته‌ختی چین ده‌ستی به فڕین كرد له‌گه‌ڵ نیشتنه‌وه له ئه‌نقه‌ره ئه‌و كۆنتهینهرانهی ڤاكسینه‌كانی تیادابوو له فڕۆكه‌كه داگیران و خرانه كۆگاوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.