حه‌سه‌ن نازم ،گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند كه بوودجه‌ی گشتیی ٢٠٢١، سه‌ره‌تای جێبه‌جێكردنی پلانێكی چاكسازیی گشتگیره.
حه‌سه‌ن نازم له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند كه حكوومه‌ت خوازیار نییه ره‌وشه‌كه ئاڵۆز بێت و ویستی ئه‌وه‌یه كه به ئارامیی و زانایی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكات.
ئاشكراشیكرد كه وه‌زیری ته‌ندروستیی عێراق، حه‌سه‌ن ته‌میمی رێوشوێنه‌كانی ھاورده‌كردنی ڤاكسینی كۆرۆنای له‌گه‌ڵ كۆمپانیای فایزه‌ر ته‌واوكردووه.
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، حه‌سه‌ن نازم راشیگه‌یاند كه كه بوودجه‌ی گشتیی ٢٠٢١، سه‌ره‌تای جێبه‌جێكردنی پلانێكی چاكسازیی گشتگیره و گوتی: "په‌ڕه‌ی سپی، سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازیی".
حه‌سه‌ن نازم سه‌باره‌ت سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی ئێران بۆ به‌غدا، گوتی: "گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ شاندی ئێران، تایبه‌ت بوون به لایه‌نه ئه‌منی و ئابوورییه‌كان".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.