ئه‌مرۆ چوارشمه 29-12-2020 هونه‌رمه‌ند (كامه‌ران عه‌بدولڕه‌حمان) گۆرانی بێژ و سروود بێژ، به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كرد.
(كامه‌ران عه‌بدولڕه‌حمان) خاوه‌نی چه‌ندین سروودی نیشتیمانی بوو له هه‌مانكاتدا كادیری راگه‌یاندنی ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان بوو .
هونه‌رمه‌ند (كامه‌ران عه‌بدولڕه‌حمان) له 1964 له گه‌ڕه‌كی بڵاغی شاری كه‌ركوك له دایك بووه باوكی ناسراوه به (عه‌بدولڕه‌حمان ئاسنگه‌ر) بنه‌ماڵه‌كه‌یان به گشتی به ئاسنگه‌ر ناسراون.
خوێندنی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی بێكه‌س و سه‌ركوتن دواتر ئه‌سیری تێكه‌ڵاو ته‌واو كردووه ناوه‌ندی له قوتابخانه‌ی زێوه‌ر ته‌واو كردووه ده‌رچووی ناوه‌ندییه.
بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1979 له ئاهه‌نگی قوتابخانه له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ گۆرانی ووتوه پاش هه‌وڵدان و به‌رده‌وامی و ماندوو بوونێكی زۆر ئاشنا بووه به هونه‌ر و ئاواز و گۆرانی و مقامات.
ساڵی 1987 له‌گه‌ڵ پۆلێك له هونه‌رمه‌ندانی شاری كه‌ركوك تیپی مۆسیقای ئه‌سیری داده‌مه‌زرێنن "ساڵی 1992 یه‌كه‌م به‌رهه‌می بڵاو ده‌كاته‌وه به‌ناوی (مه‌تۆره)" ئه‌م گۆرانییه ناوبانگێكی باشی ده‌ركرد و بووه هۆی به‌رده‌وام بوونی له هونه‌ر.
ساڵی 1994 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی هونه‌ری خۆی بڵاو كرده‌وه به حه‌وت گۆرانی و پارچه موزیك له‌هه‌مان ساڵ له‌به‌ر بارودۆخی شه‌ڕی ناوخۆ چووه‌ته شاری دهۆك "ساڵی 1995 له شاری دهۆك له‌گه‌ڵ په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان گۆرانی (مۆمی ته‌مه‌ن) له هۆنراوه و ئاوازی خۆی بڵاو كردۆته‌وه" هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین به‌رهه‌می تری تۆمار كرد.
له بواری سروودیشدا خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می شۆڕشگێڕی و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه له بواری ئاواز دانانیش بۆ چه‌ندین هونه‌رمه‌ند ئاوازی داناوه، خاوه‌نی زیاتر له (65) به‌رهه‌می سروود و گۆرانییه زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی له هۆنراوه و ئاوازی خۆیه‌تی، له 1997/9/17 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنكار (فێنك نه‌جمه‌دین قادر) كردووه خوشكی هونه‌رمه‌ند (شاهین نه‌جمه‌دین) دوو كوڕیان هه‌یه به ناوی (هـێـڤی و داسـتان).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.