له به‌سره و له‌سه‌ر به‌رزه پردی (زبێر) پیاوێكی ته‌مه‌ن حه‌فتا ساڵان خۆی هاویشته نێو ڕووباری شه‌تولعه‌ره‌ب و كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا، ئه‌گه‌ر چی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی هه‌وڵیاندا ڕزگاری بكه‌ن به‌ڵام بێ سوود بوو ، دواتر ته‌رمی هاووڵاتییه‌كه ده‌رهێنراو راده‌ستی خانه‌واده‌كه‌ی كرایه‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه محمد علی عباس ڕۆژنامه‌نووسه‌و له به‌سڕه داده‌نیشێت گوتی : پردی زبێر بۆته شوێنی خۆ كوشتن و ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی له‌وێ كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌كاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجاماكانی قۆناغی شه‌شی ئاماده‌یی، كچێكی هه‌ژده ساڵان له‌سه‌ر پرده‌كه خۆی فڕێ دایه نێو ڕووباره‌كه‌و تا ئێستاش ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه،
ڕاپۆرت/ فه‌رمان عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.