ئهمشهو له گهڕهكێكی شاری سلێمانی لە ڕووداوێکى تەقەکردندا، عەقیدێکى خانەنشینى پێشمەرگە کوژرا.
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانى پۆلیسی پارێزگاى سلێمانى له لێدوانێكی بۆ میدیاكان ڕایگەیاند: ئهمشهو هێرش کرایە سەر ماڵى ئەفسەرێکى خانەشینى پێشمەرگە لە گەڕەکى قڕگەى شارى سلێمانى و بە گولە بریندارکرا، دوای گەیاندنی عەقیدەكە بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
گوتیشی: ھێزەکانی پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دوای وەرگرتنی گوتەی بنەماڵەی بریندارەکە دەرکەتووە ئەوان ھیچ کێشەیەکیان لهگهڵ كهس و لایهنێك نییە و تاوانبارەکانیش ھەڵھاتوون.
نەقیب سەرکەوت گوتیشی: كامێراكانی چاودێری كۆكراونەتەوە، لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە و تیمەكانی بەڵگەی تاوان لە شوێنی ڕووداوەكەن و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.