ده‌زگای مێسهری جیهانی، لێكۆڵینه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆی له روانگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، بۆ باشترین تا خراپترین شاره‌كانی جیهان بۆ تێدا ژیان كرد و ڤییه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا به باشترین شار و به‌غدای پایته‌ختی عێراقیش به خراپترین شار ده‌ستنیشان كران.
ده‌زگای مێسهری جیهانی، توێژینه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆی له‌سه‌ر پێوانه‌ی باری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی بۆ دیاریكردنی ریزبه‌ندیی باشترین شاره‌كانی جیهان بۆ به‌سه‌ربردنی ژیان كردووه و به‌پێی ریزبه‌ندییه‌كه ڤییه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا باشترین شاره بۆ به‌سه‌ربردنی ژیان، به‌غدای پایته‌ختی عێراقیش خراپترین شاری جیهانه بۆ به‌ڕێكردنی ژیان.
به پێی ریزبه‌ندییه‌كه كه 230 شاری له خۆ گرتووه، ڤییه‌نا له خانه‌ی یه‌كه‌م و زیورخی سویسرا له خانه‌ی دووه‌م و ئۆكلاندی نیوزله‌ندا له خانه‌ی سێیه‌من.
له ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیش دوبه‌ی باشترین شاره و له خانه‌ی 75ی جیهان دێ. هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی ریاز و جدده‌ی سعوودی له خانه‌كانی 164 و 165 دێن، دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریاش له خانه‌ی 224ـه.
خه‌رتوومی پایته‌ختی سوودانیش خانه‌ی 226ی گرتووه و سه‌نعای یه‌مه‌ن له خانه‌ی 228ـه و به‌غدای پایته‌ختی عێراق له خانه‌ی كۆتایی و 230ـه و خراپترین شاری جیهانه بۆ ژیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.