حەسەن نازم گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند: كه عێراق ساڵێکی قورسی لەڕووی ئابووری و ئەمنییەوە بەڕێ کردووە و ساڵی 2021 ساڵی چاکسازیی دارایی دەبێت.
باسی ئەوەشی کرد كه گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی ئێران لەسەر ئاستی ئابووری و ئەمنی بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشکرد كه ساڵی 2021 کاغەزی سپی بۆ چاکسازی دەچێتە بواری جێبەجێکردنهوه.
وتەبێژی حکومەتی عێراق گوتیشی گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئێران لەبارەی غاز و کارەباوه بەردەوامن، سەبارەت بە رێژەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گوتی رێژەکە بۆ له سهدا دوو نزم بووەتەوەو رێژەی چاکبوونەوەش بهرزبووەتهوه، دووپاتیشی كردهوه كه ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق له كۆبوونهوهی سێشهممهیدا ڕەزامەندیی نواندووه حكومهت ڤاکسینی فایزەر بكڕێـت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.