Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 02:11

ڕێژه‌ی بێکاری له‌ عێراق بۆ %32 به‌رزبووه‌ته‌وه‌

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، رێژەی هەژاری له‌ عێراق بەرزبۆتەوە بۆ %32.

 راشیده‌گه‌یه‌نێت، ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆکاری سەرەکی بەرزبونەوەی رێژەکەیە.

عەبدولزەهرە هنداوی گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، رێژەی هەژاری لە عێراق بۆ %32 بەرزبۆتەوە، ئەو بەرزبوونەوەیەش بەدیاریکراوی لەدوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

هنداوی باسی لەوەشکرد، رێژەی هەژاری لە عێراقدا لەپێش بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا %20 بووە، بەڵام بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ و رێوشوێنەکانی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە رێژەکە بەرزبۆتەوە. لە ئێستادا عێراق بەدۆخێکی ئابووری ناجێگریدا تێپەڕدەبێت و لەدواین هەوڵیشدا بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران کە ژمارەیان 4 ملیۆن موچەخۆرە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.