لەم هەفتەیەدا سێ رۆژە لەسەر یەک فرۆشی بانکی ناوەندی بەرێژەی زیاتر لە ٪55 پاشەکشەی کردووە. لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی عێراق بەشەفەق نیوزی راگەیاندووە،دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی و بەرزکرنەوەی لە 119 هەزارەوە بۆ 146 هەزار دینار،هۆکاربووە بۆ دابەزینی خێرای فرۆشی دراوی بیانی لە بانکی ناوەندی.
سەرچاوەکە گوتیشی: بانکی ناوەندی لەو دۆخە نیگەران بووەو بۆ ئەمەش چەندین پێشنیار خراوەتە روو لەوانە" نرخی 100 دۆلار بکرێتە 135 هەزار دیناری عێراقی" لەبری ئەو نرخەی کە ئێستا هەیە.
وەرگێڕان و داڕشتنەوەی /رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.