نه‌ریمان گه‌ردی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنى گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: له شه‌وی سه‌ری ساڵدا هیچ شوێنێكى گه‌شتیاری داناخرێت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ پێشوازی كردن له گه‌شتیاران كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌رجه‌م كافتریا و هۆتێل و مۆتێله‌كان كراوه ده‌بن و ئاماده‌ن بۆ پێشوازیكردن له گه‌شتیارانی خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه تیمێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر ئاماده‌كراوه بۆ پێشوازیكردن له گه‌شتیاران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.