Erbil 33°C سێشەممە 24 ئەیلوول 16:22

پڕۆژە یاسای بودجە گەیشتە پەرلەمان وفراکسیۆنی پارتیش دەستپێشخەرییەکی ئامادە کردووە

کوردستان TV
100%


 جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ  سێشه‌ممه‌ 29 ى 12 ى 2020 ، پڕۆژەیاسای بودجە گەیشتە پەرلەمان و فراکسیۆنی پارتیش دەستپێشخەرییەکی ئامادە کردووە، بۆ ئەوەی کورد ھەمووی پێکەوە لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقەوە یەکدەنگ بێت.

بەشار کیکی، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند ، ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق گەیشتووەتە پەرلەمانی عێراق و بڕیارە کە گەڕاینەوە بۆ پەرلەمان بۆ گفتوگۆی بودجە، سەرۆک فراکسیۆنە کوردییەکان لەگەڵ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان کۆببینەوە و گفتوگۆ بکرێت، ئەمەش دەستپێشخەریی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بۆ ئەوەی بتوانین بودجە لە بەرژەوەندیی کورد تێپەڕێنین و لەبارەی بودجەوە یەکدەنگ و یەکھەڵوێست بین.

ده‌شڵێت ، راستە ئاسان نییە پڕۆژەیاسای بودجە تێپەڕێنین، بەڵام زەحمەتیش نییە و یەکدەنگیی کورد دەتوانێت زۆر شت بکات و بودجەکە تێپەڕێنێت، ھەموو ھەوڵێکیش دەدەین کە پشکی کورد لەناو بودجەدا جێگیر بکرێت لە کاتی پەسەندکردنیدا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.