Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 03:46

له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌ش 35 گومانلێکراوی عێراقی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌ستگیرکران

په‌یوه‌ندییان به‌ داعش و ناوچه‌كانی پێكدادانه‌وه‌ هه‌بووه‌
کوردستان TV
100%

له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ٣٥ گومانلێكراوی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراق ده‌ستگیركران كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ داعش و ناوچه‌كانی پێكدادانه‌وه‌ هه‌بووه‌.

له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره‌ و ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانی (MiT)دا، ٣٥ گومانلێكراوی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراق له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌ستگیركران كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ داعش و ناوچه‌كانی پێكدادانه‌وه‌ هه‌بووه‌.

به‌پێی زانیاریی ده‌ستكه‌وتوو، دوای ده‌ستكه‌وتنی زانیاریی هه‌واڵگریی له‌ باره‌ی گومانلێكراوان كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ داعش و ناوچه‌كانی پێكدادانه‌وه‌ هه‌بووه‌، كاره‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی ٤٠ گومانلێكراو ده‌ستیپێكرد.

له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، ٣٥ گومانلێكراوی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراق ده‌ستگیركران، هاوكات كاره‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوه‌كانی دیكه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.