ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌بازاڕه‌كانی سه‌ره‌كی دراو‌و بازاڕه ناوخۆییه‌كانی عێراق نرخی فرۆشتنی 100دۆلاری ئه‌مریكی گه‌یشته به‌رامبه‌ر به 144هه‌زار دیناری عێراقی.
هه‌روه‌ها نرخی كڕینیش گه‌یشته به‌رامبه‌ر به 142 هه‌زاری دیناری عێراقی.
شایانی باسه حه‌سه‌ن نازم، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، شه‌وی رابردوو جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بڕیاری حكوومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به دابه‌زاندنی نرخی دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مریكی، بڕیارێكی كۆتایییه .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.