بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ى ڕاگه‌یاند .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29 ى 12 ى 2020 ، له هه‌ولێر و سلێمانى ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ په‌ڵه‌هه‌ور و ساماڵ ده‌گۆڕێت، له دهۆكیش ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ ساماڵ ده‌گۆڕێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ ساماڵ ده‌گۆڕێت.
كه‌شناسی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كهسبەی ، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 16 پلە دەبێت، لە سلێمانی 17 پله ، دهۆک 17 پله ، کەرکوک 18 پلەی سیلیزی دەبێت.
هه‌روه‌ها ڕایده‌گه‌ێنێت، كه سبه‌ی چوارشه‌ممه ، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 17 پلە دەبێت، لە سلێمانی 18 پلە، دهۆک 18 پله ، کەرکوکیش 19 پله‌ی سیلیزی دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.