جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، حكوومه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ به دروستكردنی ئاسته‌نگی كاتی بۆ خۆی و كابینه‌كه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كات.
جۆ بایدن له میانی لێدوانێكیدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌تایبه‌ت رێگریكردن له قۆناغی راگوزه‌ری رابه‌رایه‌تی سیاسیی وه‌زاره‌تی به‌رگریی كراوه.
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكرد كه حكوومه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له قۆناغی راگوزه‌ردا، گرفتی بۆ خۆی و كابینه‌كه‌ی دروستكردووه و رایگه‌یاند "كۆمه‌ڵێك ده‌زگای زۆر كه گرنگییه‌كی تایبه‌تیان بۆ ئاسایشی ئه‌مریكا هه‌یه، زیانیان به‌ركه‌وتووه".
جۆ بایدن ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه حكوومه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، زانیارییه ئه‌منییه گرنگه‌كانیان پێنه‌داون، ئه‌مه‌ش واده‌كات دوژمنانی ئه‌مریكا سوود له‌م لاوازییه ئه‌منییه ببینن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.