پسپۆرێكی بواری کەشناسی عێراقی، ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای رۆژانی 29 و 30 و 31 ى 12 ى 2020 ، عێراق و هه‌رێمی كوردستانی ڕاگه‌یاند .
سادق عەتییە شارەزای کەشناسی عێراق له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه ، كه‌ڕۆژانی 29، 30و 31 ى 12 ى 2020 ، ئاسمان ساماڵ ده‌بێت ، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، له‌م ڕۆژانه‌ی ئاماژه پێكراودا پێشبینی بارینی باران و سەرما ناکرێت .
ده‌شڵێت، له‌م ڕۆژانه‌دا پلەی گەرما بەرۆژ گەرم دەبێت و شەویش سارد ده‌بێت.
هەروەها، به‌پێی بڵاوكراوه‌كانی کەشناسیش له‌م ڕۆژانه‌دا، پێشبنینی باران و به‌فر ناكرێت له‌هه‌رێمی كوردستان ، ڕۆژه‌كانی ئاماژه پێدراو گه‌رم و هه‌تاوی ده‌بن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.