پێشبینی ناکرێت لە ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی ،ئێران هێرشی راستەوخۆ بکاتە سەر ئەمریکییەکان.
رەحیم رەشیدی، بەرپرسی نووسینگەی کوردستان تیڤی لە واشنتن، لەمیانەی کۆباسی راستەخۆی کوردستان تیڤیدا رایگەیاند: پێشبینی ناکرێت لە ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی ،ئێران هێرشی راستەوخۆ بکاتە سەر ئەمریکییەکان، چونکە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، چەند رۆژێک بەر لهمهوبهرلەم بارەیەوە هۆشداری داوەتە تاران.
هەروەها رەحیم رەشیدی گوتی: واشنتن هەموو ئامادەکارییەکی بۆ بەر پەرچدانەوەی ئێران کردووە .
شایانی باسه دوێنێ سەعید خەتیبزادە، وته بێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، گوتی: تاران هیچ گرژییهكی له ناوچهكهدا ناوێت و بەڵکو بەرگری لە ئاسایشی نەتەوەیی خۆی دەکات.
خەتیبزادە ئاماژهی بهوهشدا، به ئهمریكییهكانیان راگهیاندووه كه ئهوان بهرپرسن له ههر گرژیيهك له عێراق و جەختی لەسەر بەهێزیی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتهكهی و عێراق كردهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.