وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند: سبەینێ پرۆژە یاسای بودجەی 2021 دەگاتە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
حەسەن نازم، گوتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند: سبەی پرۆژە یاسای بوددجەی ساڵی 2021 دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەپەسندکرنی بوددجە چیدیکە مووچەی فەرمانبەران دوا ناکەوێ.
حەسەن نازم وتەبێژی حکومەتی عێراق گوتیشی: لەگەڵ شاندی هەرێم لەبارەی یاسای قەرزەوە گەیشتووینەتە رێککەوتن، هاوکات لەبارەی رێژەی پشکی هەرێمی کوردستانیشەوە لە بودجەدا گفتوگۆکان بەردەوامە.
گوتیشی: بودجەی (2021) لەسەر بنەمای چاکسازی ئامادەکراوە و بەرژوەندی هاوڵاتیانی کەمدەرامەتیش لەبەرچاو گیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.