پۆلیسی پارێزگای هەولێر توانیویانە چوار کەس لە شارۆچکەی عەنکاوە دەستگیربکەن کە سەرانەیان لە خەڵک وەرگرتووە.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه هۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: هێزه‌كانیان توانیویانه چوار کەس لە شارۆچکەی عەنکاوە دەستگیربکەن کە سەرانەیان به زه‌بری چه‌ك و چه‌قۆ لە خەڵک وەرگرتووە، كه پاره‌یان پێ بده‌ن.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر گوتیشی: ئه‌و چوار كه‌سه خۆیان دانیان به تاوانه‌كه ناوه و به ئۆتۆمبێلێكی جۆری BMW بێ ژماره ئه‌و كارانه‌یان ئه‌نجامده‌دا، شه‌وانه له شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه و گه‌ڕه‌كی نازناز كاری رێگریان دهكردو پاره‌یان له هاووڵاتیان وه‌رده‌گرت، خۆشبه‌ختانه توانرا له‌لایه‌ن هێزه‌كانمان ده‌ستگیر بكرێن.
گوتیشی: تاوه‌كو ئێستا چوار تاوانیان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام به پێشبینی ئێمه حاڵه‌تێكی دیكه‌یان ئه‌نجامدا بێت، راشیگه‌یاند چوار تۆمەتباره بە ناوەكانی (ر.ا.خ) و (خ.ر.ج) و (ر.ح.ر) و (د.م.س) دەستگیر كراون و ته‌مه‌نیان له 20 ساڵ تاكو 30 ساڵه.
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد تۆمه‌تباره‌كان به ماددەی 442 لە یاسای سزادان، ڕاگیران و ئۆتۆمبێلەكە و ئەو چەقۆ و حەربە و كەرستانەش كە بۆ رێگریكردن و هەڕەشەكردن لە هاووڵاتیان بەكاریان دەهێنان، دەستیان بەسەردا گیرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.