دۆزینه‌وه‌ی چێشتخانه‌یه‌كی كللتوری مێژوویه‌كه‌ی بۆ 2000 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌رێته‌وه.
له ئیتاڵیا زانایانی كه‌له‌پور شوێنێكیان دۆزییه‌وه ، كه وه‌كو شوێنی خواردانی خێرا ، به‌كارهاتووه ،مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می رۆمانی ، به‌ناوی"ترموبولیام)" ، یاخود شوێنی خواردنی خوارده‌مه‌نی خێرا ده‌گه‌رێته‌وه.
له ساڵی 2019 زانایان ، له ناوچه‌ی ریحیو ڤی (Regio V ) شوێنێكی كه‌لتووری به‌ناوی "ترموبولیام" دۆزییه‌وه ، له‌وكاته‌وه گه‌ڕان به‌رده‌وامه ، هه‌رله‌كاتی گه‌ران چه‌ندین ، تابلۆی زه‌یتیه‌یان دۆزییه‌وه ، كه بریتی بوو له حۆریی ده‌ریا ، سواری ئه‌سپێكی ده‌ریایی بووه‌له‌گه‌ڵ تابلۆی دوو زۆرانبازی و سه‌گێك و كه‌ڵه‌شێرێك .
شایانی باسه تیمی كه‌له‌پور ،چه‌ندین ئیسك وپروسكی مرۆڤ و ئاژه‌ڵیان دۆزییه‌وه،له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌لوپه‌لی تر.
وه‌رگێران ودارشتنه‌وه‌ی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.