Erbil 20°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:31

کارکردنى وێستگه‌ى گۆڕینى کاره‌باى باشورى سلێمانى ئاسایی بووه‌

کوردستان TV
100%


دواى مانگى رابردوو محه‌ویله‌یه‌كى 63 ئێم ڤى ئه‌ى وێستگه‌ى گۆڕینى كاره‌باى سلێمانى  به‌هۆى هه‌وره‌ بروسكه‌ سوتا، ئه‌مڕۆ محه‌ویله‌كه‌ به‌گه‌ڕخرایه‌وه‌ و پێدانى كاره‌با وێستگه‌كه‌ ئاسایی بوه‌وه‌ .
ئه‌ندازیار عه‌لى محمد ساڵح به‌ڕێوه‌به‌رى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى سلێمانى رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ تیمه‌كانیان توانیان ئه‌و محه‌ویله‌ به‌گه‌ڕبخه‌نه‌وه‌ كه‌ مانگى رابردوو به‌هۆى هه‌وره‌ بروسكه‌ سوتا، له‌ ئێستا به‌رنامه‌ى پێدانى كاره‌باى وێستگه‌كه‌ ئاسایی بووه‌نه‌وه‌.
وتیشى: ده‌ستخۆش له‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندازیار و ته‌كنیكارو كارمه‌ندانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ده‌كه‌ن كه‌ ماوه‌ى زیاتر له‌ مانگێكه‌ شه‌و و رۆژ سه‌رقاڵى كاركردنن و چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كه‌ و به‌گه‌ڕخسته‌وه‌ى محه‌ویله‌كه‌.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.