كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل ، ئاگادار ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌كاته‌وه كه‌گه‌شتی وڵاتی توركیا ده‌كه‌ن.
كۆمه‌ڵگاكه ڕایده‌گه‌ێنێت، ئاگاداری ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و عیراق دەکەین کە ھەر کەسێک نیازی ھەبێت سەردانی وڵاتی تورکیا بکات، پێوستە راپورتی پشکنینی کۆرۆنا (PCR) نیگەتیڤی پێ بێت .
ڕاشیده‌گه‌ێنێت، كه72 کاتژمێر بەسەر دەرچوونی راپورتەکەیدا تێپەر نەببن، چونکە بەپێی نوێترین رێنماییەکانی ئەو وڵاتە بەبێ ھەبونی راپورتی پشکنینێ کۆرۆنا رێگا نادەن گەشتیار سەردانی وڵاتەکەیان بکەن.
له‌كۆتاییدا ڕایده‌گه‌یه‌نن ، كه ئەم بریارەیان لە ڕۆژی 30 ى 12 ى 2020، ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.