راوێژکارێکی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک حکومەتی عێراق جارێکی دیکە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دانابەزێنێت.
مهزهىر محەممەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەو هەواڵانەی کە باس لەوە دەکەن، گوایە جارێکی دیکە نرخی فرۆشتنی دۆلار بە دیناری عێراقی زیاتر دەکرێت، راست نین، نرخەکەش ئێستا جێگیرە و ناکرێ بگۆڕدرێت.
سەبارەت بە رۆڵی سندووقی نەختی نێودەوڵەتی و داواکارییە ئابوورییەکانی لە عێراق، مزهر محەممەد ساڵح دەڵێت: عێراق ئەندامی دامەزرێنەری سندووقەکەیە لە ساڵی ههزار و نۆسهد و چل و پێنج، هەر وڵاتێکیش دووچاری قەیرانی دارایی ببێتەوە، سندووقەکە بە راوێژ لەگەڵی هاوکاری دەکات، بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری دارایی لەو وڵاتە، بەڵام عێراق ناچار نییە داواکاری و رێنماییەکانی سندووقی نەختی نێودەوڵەتی جێبەجێ بکات، چونکە عێراق بەشدار نییە لە پرۆگرامی سندووقەکە بۆ پێدانی قەرز.
لەوەتەی حکومەتی عێراق لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمی دووههزار و بیستهوه بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر هەر دۆلارێک لە ههزار و سهد و ههشتا و چوار دینارەوە بۆ ههزار و چوارسهد و چل و پێنج دینار زیادکرد، دەنگۆی ئەوە هەیە، کە گوایە حکومەتی عێراق بەنیازە جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزێنێت، ئەوەش شڵەژانی لە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دروستکردووە.
ڕاوێژکارێکی مستەفا کازمی: بەهیچ شێوەیەک حکومەت جارێکی دیکە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دانابەزێنێت
![](/content/upload/1/archive/2020-12/photo_2020-12-20_11-15-40_w900_h900.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.