ئەمڕۆ دووشەممە 28-12-2020 فازڵ حاجی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردەوە، لە چەند رۆژی رابردوو وێنەی ڤیدیۆی ژێر پردێک بڵاوكرایەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە شوێنەکە ژێر پردی 120 مەتری ئەو بەشە بوو کە دەکەوێتە نێوان شەقامی کەرکوک و موسل،لە ڤیدیۆکە دیارە کە هاوڵاتییەک پێوانەی بۆ دەکات کە 4.17 مەترە کە ستانداردی ژێر پردەکانی 120مەتری 5 مەتر دانراون.
ڕاشیگهیاندووه، لە بەدواداچوونی ئێمە بۆ بابەتەکە دەرچوو ڤیدیۆکە تەواوە، وە ئەو کەم و كوڕیەی هەیە لەو شوێنە لە ئەستۆی کۆمپانیا تورکیەکەیە کە بەبێ تەواوکردنی پرۆژەکە جێی هێشت،لە دواتریش کۆمپانیای هێمن گروپ کارەکانی تەواو کرد،ئەوانیش لەکاتی دانانی هێماکانی هاتووچۆ بە هەمان ستانداردی خۆیان دایاننابوو کە 5 مەترە بێ ئەوەی بیپێونەوە.
دهشڵێت، ئێستا ئەو هەڵەیە چاککرایەوە لەلایەن هێمن گروپەوە، وە دەستخۆشی لەو هاوڵاتییە دڵسۆز و خەمخۆرەش دەکەین کە هەموو لایەنەکانی لەو هەڵەیە ئاگادارکردەوە بەر لە کەوتنەوەی کارەساتێک بەهۆیەوە.
هاتووچۆی هەولێر ڕوونکرنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.