Erbil 19°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:16

تڕەمپ پاکێجی پشتیوانی ئابووریی لەبارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا واژوو کرد

کوردستان TV
100%


- دوای واژووکردنی پرۆژەیاسای ئابووریی، راستەوخۆ ٦٠٠ دۆلار هاوکاری نەقدی دەدرێتە ئەو کەسانەی لە ساڵی ٢٠١٩دا، داهاتی ساڵانەیان ٧٥ هەزار و کەمتر بووە.


سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پاکێجی پشتیوانی ئابووریی لەبارەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ واژوو کرد.

میدیای ئەمریکا بە پشت بەستن بە سەرچاوە نزیکەکانی سەرۆکی ئەمریکا بڵاویان کردەوە کە دۆناڵد ترەمپ واژووی لەسەر پاکێجی پشتیوانی ئابووریی بە بڕی ٩٠٠ ملیار دۆلار و پرۆژەیاسای بوودجە بە بەڕی یەک تریلیۆن ٤٠٠ ملیار دۆلار کردووە کە کۆنگرێسی ئەمریکا پەسەندی کردووە.

دوای ئەوەی پاکێجەکە لەلایەن کۆنگرێسەوە پەسەندکرا و خرایە بەردەمی بۆ واژووکردن، ترەمپ ئەو پاکێجەی بە رەزالەت ناوزەند کرد کە هاوکاری ٦٠٠ دۆلاری نەقدی بۆ هاووڵاتییان لە خۆ دەگرێت و داوای کردبوو ئەو بڕە بکرێتە دوو هەزار دۆلار و هەندێک گۆڕانکاریش لە پاکێجەکەدا بکرێت، لەبەرئەوە واژووی لەسەر نەکردبوو.

واژوونەکردنی ئەو پاکێجە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ-ەوە کاردانەوەی زۆر کەسی لێکەوتەوە، بەتایبەتیش سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدن.

دوای واژووکردنی پرۆژەیاسای ئابووریی، راستەوخۆ ٦٠٠ دۆلار هاوکاری نەقدی دەدرێتە ئەو کەسانەی لە ساڵی ٢٠١٩دا، داهاتی ساڵانەیان ٧٥ هەزار و کەمتر بووە.

هەروەها لەگەڵ پاکێجی هاوکاریەکەشدا، هەفتانە ٣٠٠ دۆلار دەدرێت بەوانەی بێکارن، ئەوانەشی ناتوانن کرێی خانوو بدەن تا کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە خانووەکانیان ناگوازرێنەوە، هەروەها پشتیوانیش پێشکەش بە خاوەنکارە بچووکەکان، کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانیی و جووتیاران دەکرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.