کارەبا یەکێکە لە تەکنۆلۆجیاكانى سەردەم و رۆڵى کاریگەرى خۆیشی دەگێڕێت، بەڵام خراپ به‌كارهێنانى یٔامێره كاره‌باییه‌كانى ناوماڵ مه‌ترسییه‌كى گه‌وره دروست ده‌كه‌ن، بۆ خۆبه‌دوورگرتن له‌هه‌ر رووداوێكى نه‌خوازراو یان ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك به‌هۆى یٔامێره كاره‌باییه‌كان پێویسته یٔه‌م چه‌ند رێنماییه په‌یڕه‌و بكرێن:
1. خراپ به‌كارهێنان و به‌كارهێنانى هه‌ڵه‌ى یٔامێره كاره‌باییه‌كان یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌یه كه ده‌بێته هۆى له‌كاركه‌وتنى ئه‌و ئامێرانه و روودانى كاره‌ساتى نه‌خوازراو و یٔاگركه‌وتنه‌وه، بۆیه ده‌بێ پێش یٔه‌وه‌ى هه‌ر یٔامێرێكى كاره‌بایى به‌كاربخه‌ین رێنمایه‌كانى كارپێكردن به‌باشى بخوێنینه‌وه.
2. كوژاندنه‌وه‌ى سویچ پلاك و ده‌رهێنانى پلاكى ئامێرى كاره‌بایى به‌گرتنى به‌شى جیاكراوه‌ى پلاك (سه‌رى پلاك)، نه‌ك له‌ڕێگه‌ى را‌كێشانى وایه‌ره‌كه‌ى، چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆى پچڕان و شۆرتكردنى وایه‌ره‌كان.
3. هه‌ڵبژاردنى شوێنى گونجاو بۆ دانانى ئامێره كاره‌باییه‌كان و نابێ له سه‌رچاوه‌كانى ئاو و شێ نزیك بن.
4. ده‌بێ هه‌واگۆڕكێى شوێنى دانانى به‌فرگر باش بێت و زۆر له دیوار نزیك نه‌بێت.
5. نابێ وایه‌رى كاره‌با له‌ژێر رایه‌خى ناوماڵ درێژ بكرێته‌وه.
6. نابێ وایه‌رى كاره‌با رووت بێت و پێویسته به باشى به‌تێپی تایبه‌ت به كاره‌با بپێچرێته‌وه و وا باشتره وایه‌ر یه‌ك پارچه بێت و له‌یه‌ك گرێدانه‌وه‌ى (جۆینت)ى تێدا نه‌بێت.
7. ئه‌و وایه‌ره‌ى بۆ هه‌ر ئامێرێك به‌كار ده‌هێنرێت ده‌بێ وایه‌رى مس بێت و به‌رگه‌ى یٔه‌و ته‌زووه (یٔه‌مپێره) بگرێت كه‌ئامێره‌كه پێویستى پێیه‌تى.
8. ده‌بێ هه‌ر ئامێرێك به یه‌ك سه‌رچاوه‌ى كاره‌با ببه‌سترێته‌وه، به‌كارهێنانى دابه‌شكه‌ر (ته‌قسیم) ده‌بێته یٔه‌گه‌رى شۆرت و یٔاگركه‌وتنه‌وه.
9. كوژاندنه‌وه‌ى هیته‌رى كاره‌با پێش نووستن.
10.ئه‌و ئامێره كاره‌باییانه‌ى كه كوالێتیان نزمه ده‌بنه هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى یٔاگر.
ژێده‌ر- Kurdistan CT
چه‌ند رێنماییه‌ک بۆ خۆپاراستن له‌ئاگرکه‌وتنه‌وه و رووداوه نه‌خوازراوه‌کان به‌هۆى ته‌زووى کاره‌با
نابێ وایه‌رى كاره‌با له‌ژێر رایه‌خى ناوماڵ درێژ بكرێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.