جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایدهگهێنێت ، بڕیارە شاندی باڵای دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، لەدوای کۆبوونەوە لە پەرلەمان، سەردانی لایهنه سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیش بکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 28 ى 12 ى 2020 ، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،بڕیارە شاندی باڵای دانوستانکاری حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا، لەدوای کۆبوونەوە لە پەرلەمان، سەردانی پارت و لایهنه سیاسیهكانی هەرێمی کوردستانیش بکات.
هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ههر لهو كۆنگره ڕۆژنامهوانیهدا ڕایگهیاند، ئەوان چاوەڕێن لە كۆبوونەوەكەیاندا لەگەڵ شاندی دانوستانكاری حكوومەت، وردەكاریی تەواویان لەبارەی ڕێككەوتنەكانی ئەم دواییەی هەولێر و بەغدا لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 ی عێراق پێبدرێت.
وتیشی ، كە پێشتر حكوومەت ڕاپۆرتێكی وردی لەمبارەیەوە پێداون و چەندان وردەكاری ئاشكرا كردووە.
هێمن هەورامی ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد ، كە لە ئایندەدا شاندێكی سیاسیی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەكات، بەڵام هێشتا كاتەكەی دیار نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.