Erbil 19°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:15

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌ی کاکه‌ ڕه‌ش نه‌قشبه‌ندی ده‌کات

کوردستان TV
100%


سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانی كوردستان ، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی كاكه‌ ڕه‌ش نه‌قشبه‌ندی ، په‌یامێكی هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كه‌ن.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌یان:

پەیامی هاوخەمیی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ کۆچی دوایی كاكه‌ڕه‌ش نه‌قشبه‌ندى

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی كه‌سایه‌تیی دیارى شارى هه‌ولێر (كاكه‌ڕه‌ش نه‌قشبه‌ندى)، ئه‌ندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان-مان بیست.
كاكه‌ڕه‌ش نه‌قشبه‌ندی یاساناس و کەسایەتییەکی دیاری کارگێڕی و کۆمەڵایەتی بوو، لەبواری کاری پەرلەمانیشدا خزمەتێکی زۆری کردووەو یەکێک بووە لەپەرلەمانتارە دڵسۆزو چالاکەکانی خولی یه‌كه‌می پەرلەمانی کوردستان.
بەم بۆنە خەمناکەوه‌ پرسەو هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو کەسوکاری دەکەین و لەخودای گەوره داواکارین كۆچكردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبرو ئارامی بەخانه‌واده‌و کەسوکاری ببه‌خشێت.
"انا لله وانا الیه راجعون"
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.