به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه له‌داخرانی شه‌قامێك .
له‌ئاگادارییه‌كدا، هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ، كه له‌ئێستادا به‌هۆی ڕاكێشانی كێبڵی كاره‌باوه، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی سایدی رۆیشتن له چوارریانی زانكۆی سلێمانیه‌وه به‌ره‌وه نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری سلێمانی به‌ربه‌ستكراوه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، كه‌شۆفێران ده‌توانن رِێگه‌ی به‌دیل و شه‌قامه‌كانی ده‌وروبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری به‌كاربهێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.