Erbil 19°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:19

وێنه‌ ... کارکردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەردەواممە

کوردستان TV
100%


لەکارنامەی خۆیدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بایەخێکی زۆر بە دروستکردنی شەقام و ڕێگەوبان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەدات، دوای ئەوەی لە مانگی حەوت بەردی بناغەی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی  دانرا، تاوەکو ئێستا  ڕۆژانە قۆناغ بە قۆناغ کارکردن لە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی (ئۆتۆبانی بابان) بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە بە‌ردە‌واممە. 
شەقامی 100 مەتریی سلێمانی پڕۆژەیەکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییانی پارێزگای سلێمانی.
رۆژی شەممە 11-7-2020  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی شەقامەکەی دانا کە هەر یەک لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران و ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئامادەی مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەکە بوون.
شەقامی 100 مەتریی سلێمانی:
شەقامەکە، یەكێكە لە پرۆژە گەورە و ستراتژیییەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، درێژییەکەی146 كم و تێچووەکەی 400 ملیار دینارە و ماوەی تەواوكردنی شەقامەكە 3 ساڵ و بە سێ قۆناغیش تەواو دەبێت کە قۆناغی یەكەمی 32كم، لە تاسڵوجەوە دەستپێدەكات تاوەكو گوندی دەمركان.
ئەم پرۆژە ستراتیژییە لە داهاتوودا زۆرترین قەرەباڵغی لەسەر شاری سلێمانی و دەوروبەری كەم دەكاتەوە، ئەمانەی خوارەوەش لە خۆدەگرێت:
7 ئینتەرچەینج.
5 پردی پەڕینەوە.
3 پردی سەرچەمی.
كامێرای چاودێری.
هێماكانی هاتوچۆ.
رووناكی.

1


 

1111

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.