Erbil 19°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:13

ئێران ئافره‌تێکی کوردی له‌ سێداره‌دا

کوردستان TV
100%


ئافره‌تێكی كوردی خەڵکی شاری قوروە کە پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو، سزاکەی لە بەندیخانەی سنە جێبەجێ کرا.

 ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌، دوێنێ یەکشەممە 27ی 12ی یه‌كه‌می 2020، سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی قوروە بە ناوی زەینەب خودامورادی، ته‌مه‌ن 42 ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنه جێبەجێ کراوە.

هه‌نگاو ده‌شڵێت: ناوبراو کۆتایی مانگی رەزبەریش بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارە رەوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی شاری سنە کرابوو، بەڵام مۆڵەتیان پێتدابوو کە بڕی 700 میلیۆن تمەن دابین بکات تا لەسێدارەی نەدەن.

هه‌نگاو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ زەینەب خودامورادی له‌ ساڵی 2015 بە تۆمەتی کوشتنی کۆرپە 12 رۆژەکەی خۆی بە ناوی محەمەد جواد و کچە تەمەن حه‌وت ساڵانەکەی هاوژینەکەی بە ناوی حەدیس، دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانه‌وه‌ سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

فۆتۆ - ئه‌رشیف 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.