لە پێنجوێن زیاتر لە 6 هەزار مریشکی مرداربوو دەخرێتە ناو ڕووبارەوە و پۆلیسی دارستان ئەنجامدەرانی دەستگیردەکات لەسنووری ناحیەی گەرمک ی سەر بە قەزای پێنجوێن لەلایەن خاوەن کێڵگەیەکی پەلەوەر ( دەواجن ) ژمارەیەکـــی زۆر مریشکی مردارەوەبوو فڕێدەدرێتە ناو چەمی { تاتــان } و بەوهۆیەش ئاوی ڕووبارەکە پیس و ژەهراوی دەبێت .
دوای گەیشتنی هەواڵ و زانیاری لەوبارەیەوە مەفرەزەیەکی هاوبەشی پۆلیسی دارستان لەبەشی پێنجوێن و بنکەی گەرمک بەسەرپەرشتی ( ڕائد / اسماعیل ابراهیم ) دەچنە شوێنی سەرپێچیەکە و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر دوو هاووڵاتی بەتۆمەتی ئەنجامدانی ئەوکارە دەستگیردەکەن کە خاوەنی کێڵگەی بەخێوکردنی پەلەوەرن لە سنورەکە و ڕوبەرووی یاسا یان دەکەنەوە .
دواتر بەهاوکاری تیمێکی شارەوانی سەرجەم مریشکە مرداربووەکان دەردەهێننەوە و بەشێوازێکی گونجاو دەکرێت بەژێرگڵەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.