بۆ مەبەستی ڕێزلێنان لە ماندوو بوون و لە نزیکەوە گوێگرتنی داخوازی وکێشەکانی جوتیارە نمونەیەکەی هەلەبجە، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەڕێوەبەری راگەیاندن و نوسینگەی تایبەتی خۆی ڕاسپارد کە پەیوەندی و بەدواداچوون بکەن.
بۆ ئەم مەبەستە بە فەرمی بانگێشتی ئازاد محمد جوتیارە نمونەیەکەی هەڵەبجە کراوە، کە ڕاستەوخۆ لە دوایی پشووی سەری ساڵ سەردانی وەزارەتمان بکات.
دواتر بۆ پاڵپشتی زیاتری پرۆژەکانی ناوبراو و بەرهەمی خۆماڵی کشتوکاڵی کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانی ڕێکدەخرێت.
ئەم ڕاسپاردەیەی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە میانی پەرۆشی و گرنگیدانی تەواوە بە جوتیاران و بەرهەمی کشتوکاڵی و هەناردەکردنی بەروبوومە خۆماڵیەکان بۆ دەرەوەی ووڵات بە میکانیزمی گونجاو.
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.