وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، رایگه‌یاند: ملیۆنێك و 800 هه‌زار كارمه‌ندی ئه‌منی و دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان له ژێر فه‌رمانی راسته‌وخۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقن و ئاماده‌ن بۆ ڕاوه‌دوونانی ده‌رچووان له یاسا.
لیوا یه‌حیا ره‌سووڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند: ته‌واوی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقن، كه سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی فه‌رمانداری ده‌كات.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشهاته نوێیانه‌ی له به‌غدا هاتوونه‌ته ئاراوه، میدیای ئێران بڵاویكرده‌وه، شاندێكی باڵای عێراق، سه‌ردانی ئێرانی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆببێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی گرنگ، كه نزیكه له تارانه‌وه، په‌یامی به‌غدا ده‌گه‌یه‌نێته تاران و باسی ئه‌وه ده‌كات، كه میلیشیاكان هه‌ڕه‌شه له خودی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیكردووه‌ته‌وه، هه‌ر جۆره پێكدادانێك له نێوان هێزه ره‌سمییه‌كان و ئه‌و میلیشیایانه بێته ئاراوه، به پله‌ی یه‌كه‌م ئێران لێی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت.
میلیشیاكانی سه‌ر به عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق هه‌ڕه‌شه‌یان له مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران كردووه، به‌وه‌ی كه هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا له ده‌ست سزای میلیشیاكان نایپارێزن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.