Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 18:58

لە مانگی رابردوودا عێراق زۆرترین بڕە نەوتی هەناردەی چین کردووە

کوردستان TV
100%

لە مانگی رابردوودا عێراق زۆرترین بڕە نەوتی هەناردەی چین كردووەو بۆ ریزبەندی سێیەم گەورە هەناردەكاری ئەو بەرهەمە بۆ چین بەرزبۆتەوە.

لەو بارەیەشەوە فەرمانگەی گومرگی چین بڵاویكردۆتەوە كە لەمانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا عێراق بەتێكرایی رۆژانە ملیۆنێك و 240 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی چین كردووە و بڕی ئەو هاوردەیەش لە ماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە 56 ملیۆن تۆن بووە بەوەش بڕی هاوردەكراوی نەوتی عێراق لەلایەن چینەوە بەرێژەی %21 زیادیكردووە.

ئاماژە بەوەشدراوە كە سعودیە لە ریزبەندی وڵاتانی هەناردەكاری نەوتدا بۆ چین پلەی یەكەمی گرتووە و بەتەنها لە مانگی رابردوودا رۆژانە زیاتر لە هه‌شت ملیۆن تۆن نەوتی بۆ هەناردە كردووەو روسیاش لە ریزبەندیەكەدا بە هەناردەركرنی شه‌ش ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە بە پلەی دووەم دێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.