وه‌زارتی ته‌ندروستی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان رێنماییه‌كی نوێی ده‌ركرد سه‌باره‌ت به به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.
وه‌زارتی ته‌ندروستیی ھه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له به‌ریتانیا، كۆماری باشووری ئه‌فریقا، ئوسترالیا، دانمارك، ھۆڵه‌ندا، به‌لجیكا، ئێران، ژاپۆن و لوبنان دێنه ھه‌رێمی كوردستان پشكنینیان بۆ ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ھه‌رێمی كوردستان له نووسراوێكدا كه بۆ هه‌ریه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان، راپه‌رین و كۆیه‌ی ناردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به مه‌به‌ستی به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا پشكنین بۆ ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه له به‌ریتانیا، كۆماری باشووری ئه‌فریقا، ئوسترالیا، دانمارك، ھۆڵه‌ندا، به‌لجیكا، ئێران، ژاپۆن و لوبنان دێنه ھه‌رێمی كوردستان.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ھه‌رێمی كوردستان له نووسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له به‌ریتانیا، كۆماری باشووری ئه‌فریقا، ئوسترالیا، دانمارك، ھۆڵه‌ندا، به‌لجیكا، ئێران، ژاپۆن و لوبنان دێنه ھه‌رێمی كوردستان به‌ڵێننامه‌یان پێ پڕده‌كرێته‌وه و كه‌ره‌نتین و چاودێریی ده‌كرێن و له كاتی ده‌ركه‌وتنی ھه‌ر نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشییه‌كه راسته‌وخۆ ده‌گوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و به‌وردی چاودێری ده‌كرێن و پشكنین بۆ به‌ركه‌وته‌كانیش ئه‌نجام بدرێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌دوای ھه‌شت رۆژ له كه‌ره‌نتینكردن، دووباره پشكنینی دڵنیایییان بۆ ئه‌نجام ده‌درێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.