لویس ئێنریكی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ڕایگه‌یاند، هه‌وڵ ده‌ده‌ن یادگاری تاڵی تیپه‌كه‌یان له هه‌ردوو پاڵه‌وانێتی جامی یۆرۆی دووههزاروشازدهی فه‌ڕه‌نساو جامی جیهانی دووهه‌زاروهه‌ژده‌ی ڕوسیا بیر هانده‌رانیان ببه‌نه‌وه‌و ئاستێكی به‌رزو ئه‌نجامێكی شایسته له جامی یۆرۆی دووهه‌زاروبیستویه‌ك به‌ده‌ست بێنن.
ئاژانسی ئێس ئێن تی ڤی دیمانه‌یه‌كی ئێنریكی بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا ڕاهێنه‌ره‌كه ده‌ڵێت، بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی یۆرۆی دووهه‌زاروبیستویه‌ك زۆر سه‌خته له‌به‌رئه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كی گه‌وره‌یه‌و چه‌ندین هه‌ڵبژارده‌ی به‌هێز به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و هه‌ر یاریه‌كی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش بۆ تیپه به‌شداربووه‌كان دژوار‌و ئاڵۆز ده‌بێت، ئێنریكی ئاشكراشی كرد كه بۆ گه‌یشتن به نازناوی جامی یۆرۆ ده‌بێت هه‌ر له سه‌ره‌تای پاڵه‌وانێتیه‌كه‌وه به‌و په‌ڕی بوێری و به توانایه‌كی به‌رزه‌وه یاری بكه‌ن.
جێگای باسه ڕكابه‌ریه‌كانی جامی یۆرۆ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ساڵی دووهه‌زاروبیسته‌وه بۆ هاوینی دووهه‌زاروبیستویه‌ك دواخراوه‌و ئیسپانیاش له كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌كانی سوید‌و پۆڵه‌نداو سلۆڤاكیا ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.