Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 18:41

که‌ی سیی جۆنز ئه‌فسانه‌و ئه‌ستێره‌ی پێشووی یاری تۆپی باسکه‌ی ئه‌مه‌ریکا کۆچی دوایی کرد

له‌ ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا
کوردستان TV
100%

كه‌ی سیی جۆنز ئه‌فسانه‌و ئه‌ستێره‌ی پێشووی یاری تۆپی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ته‌مه‌نی هه‌شتاوهه‌شت ساڵی كۆچی دوایی كرد.
 جۆنز كه‌ ئه‌ستێره‌ی تیپی بۆستن سێلتیكس بوو، له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆیدا، هه‌شت نازناوی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكای وه‌ك یاریزان و چوار نازناوی خوله‌كه‌شی وه‌ك ڕاهێنه‌ر به‌ده‌ستهێناوه.
 هاوكات یه‌كێكه‌ له‌و حه‌وت یاریزانه‌ی كه‌ تاجی سیانی به‌ بردنه‌وه‌ی هه‌رسێ نازناوی خولی زانكۆكان و خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌ران و خولی ئۆڵۆمپیادی ده‌سته‌به‌ركردووه، له‌ ساڵی هه‌زارونۆسه‌دو هه‌شتاونۆش ناوی چووه‌ نێو لیستی یاریزانه‌ به‌ناوبانگه‌كانی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا .

كوردستان TV

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.