د.سه‌رده‌شت تاهیر حه‌مه‌د، پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو و دڵ له‌هه‌ولێر، زانیاری وورد له‌سه‌ر ڤاكسینی كۆڕۆنای كۆمپانیای فایزه‌ر− بایۆتیك بۆ كوردستان تیڤی خسته روو، كه له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه روونیكردۆته‌وه..
✹ ئه‌م ڤاكسینه به‌كاردێ بۆ ڕێگریكردن له تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا كه پێكدێت له پارچه‌یه‌ك له ترشی ئه‌مینی mRNA ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ڕووكه‌ش كراوه به چینێكی پارێزه‌ری چه‌وری واته خودی ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدانیه به زیندوویی.
✹ تاكوو ئیستا به فه‌رمی نه‌سه‌لمێندراوه وه‌ك ڤاكسینی كۆڕۆنا له‌لایه‌ك ده‌زگای خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكی FDA، به‌ڵكوو ته‌نها ڕێگه‌پێدانی داوه وه‌ك فریاگوزاری به‌كاربێت.
✹ ڤاكسینه‌كه به‌كاردێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له سه‌رووی ١٦ ساڵییه.
✹ ڤاكسینه‌كه به ٢ ژه‌م ( جرعه) وه‌رده‌گیرێت كه‌وا ژه‌می دووه‌م دوای ٣ هه‌فته وه‌رده‌گیرێت ، ڤاكسینه‌كه به شێوه‌ی ده‌رزی له ماسولكه ده‌درێت. تاكو ئێستا دیار نییه به‌رگرییه‌كه چه‌ند مانگ یان ساڵ ده‌مێنێت.
✹ ئه‌و كه‌سه‌ی ڤاكسینه‌كه وه‌رده‌گرێت پێویسته زانیاری بداته تیمی ته‌ندروستی ئه‌گه‌ر بێتوو :
< كه‌سه‌كه تا و له‌رزی هه‌بوو.
< پێشتر هه‌ستیاری هه‌بوو به هه‌ر ڤاكسینێكی تر .
< نه‌خۆشی خوێنبه‌ربوونی هه‌بێ یان ده‌رمانی خوێن شل كردنه‌وه به‌كاربێنێ.
< كه‌سه‌كه نه‌خۆشی لاوازی سیستمی به‌رگری هه‌بێ، یان ده‌رمانێك وه‌رده‌گرێت به‌رگری داده‌به‌زێنێت.
< كه‌سه‌كه دووگیان بێ ، یان شیرده‌ری منداڵی خۆی بێ.
< ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه پێشتر ڤاكسینی كۆڕۆنای كۆمپانیای تری وه‌رگرتبێت.
✹ ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه له ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه تووشی هه‌ستیاری تووند بووبێت ، نابێ ژه‌می دووه‌م وه‌ربگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.