له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه ، كه بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی جوتیاران، بڕیاریدا به‌ڕاگرتنی فۆرمی تازه‌ی وه‌رگرتنی پلانی ساڵانه‌ی گه‌نمی جوتیاران.
وه‌زاره‌تى كشت‌وكال، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات،كه وه‌زیری كشتوكاڵ ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای بەدواداچوون و گوێگرتن لە کێشە و داواکاری رۆژانەی جوتیاران بەتایبەتی ئەوانەی گرفتیان هەبوو بە هۆی وەرەسەی خێزانی، لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی جوتیاران بڕیاردرا بە ڕاگرتنی ئەو فۆرمە.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن: كه جوتیاران ئاگادار دەکەینەوە کە فۆرمی وەرگرتنەوەی پلانی ساڵانەی گەنم هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بەڕێوە دەچێت.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.