ده‌سته وه‌به‌رهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه بۆ پڕۆژه‌كانی ئه‌مساڵ ته‌رخانكراوه ئاشكرا ده‌كات كه به بڕی زیار له 2ملیار دۆلار موڵه‌ت به74 پڕۆژه دراوه.
دكتۆرمحه‌مه‌د شوكری ،سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كار و پڕۆژه‌كانی ساڵی ڕابردووی خسته‌ڕو و ڕایگه‌یاند: ئه‌مساڵ سه‌ڕه‌رای قه‌یرانی دارایی و كه‌می داهات، به‌ڵام سه‌رماییه‌گوزارییه‌كی باشكراوه و مۆڵه‌ت به 74 پڕۆژه‌ی گرنگ له بواره‌كانی پیشه‌سازی ، گه‌شت و گوزار ، كشت‌وكال، ڕێگه و بان و بواره‌كانی تر به بڕی زیاتر له 2 ملیار دۆلار دراون .
هاوكات سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان پلان و كار و پڕۆژه‌ی گرنگ هه‌یه بۆ ساڵی 2021 و له چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه گرنگه‌ی كه بۆ ساڵه‌كانی 2020-2030 داڕێژراوه كه 1055 پڕۆژه‌ی گرنگ له‌خۆ ده‌گرن و 461 پڕۆژه‌یان پیشه‌سازین .
شایه‌نی باسه دكتۆر محمد شوكری ئه‌وه‌شی دیاری كرد كه بۆ ساڵی داهاتوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ،چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگ ئه‌نجام ده‌دات كه بریتین له ڕاكێشانی بۆڕی ئاوی خواردنه‌وه و گازی سرووشتی ، پڕۆژه‌ی پترۆ كیمیایی ، پیشه‌سازی خۆراك ، رێگه و بان و پرۆژه‌كانی تر .
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانیه‌كان كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئامێری پێشكه‌وتوو و سه‌رده‌میانه بهێنه كوردستان و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن كشتوكاڵیش له شیوازێكی كلاسێك بۆ كه‌رتێكی پێشكه‌وتوو و دامه‌زراوه‌ی كۆمپانیایی ببرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.